به‌رپرسانی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاند، یه‌كێك له‌بریندارانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر شاری به‌رشلۆنه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه مردووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و هێرشه بۆ 14 كه‌س زیادیانكرد.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: به‌شی فریاگوزاری خێرا له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، یه‌كه‌م ژن كه‌به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی دوێنێوه بریندرببوو، ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوێنێ، له‌ئاكامی بهژێرهوهكردنی ژماره‌یه‌ك پیاده‌ڕه‌و له شه‌قامی " لاس رامبلاس"ی گه‌شتیاری به‌ناوبانگ له شاری به‌رشلۆنه له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری "ڤان"، لانی كه‌م 13 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 100 كه‌سی تر برینداربوون كه هاوڵاتی 24 ده‌وڵه‌تن.
دواتر ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی سه‌ربه رێكخراوی داعش بڵاویكرده‌وه " ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یان ئه‌نجامداوه، له سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین و ئه‌و كرده‌وه‌یان له‌وه‌ڵامی داواكان بۆ به‌ئامانجگرتنی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان ئه‌نجامداوه."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆن-ه‌وه 26 هاولاتی فه‌ڕه‌نسی برینداربوون كه برینی 11 یان سه‌خته، ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی "ژان ئیف لۆدریان"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات بۆ ئاگاداربوون له‌ره‌وشی برینداره‌كانی ئه‌و وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا-ش رایگه‌یاند، له‌ناو كوژراوه‌كاندا هاوڵاتییه‌كی به‌لژیكی هه‌یه.
هێرشه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌خوێناویترین ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی ساڵی 2004 له‌شاری مه‌درید ئه‌نجامدرا كه‌تیایدا ژماره‌یه‌ك "ئیسلامی توندڕه‌و" بۆمبیان له‌ناو چه‌ند شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا دانا‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یانه‌وه 191 كه‌س كوژران و 1800ی تر برینداربوون.